ژیاننامه
موراد قه‌ره‌یلان له ساڵی 1954 له شارۆچکه‌ی بێرهجووگی سه‌ر به شاری ئورفا له باکوری کوردستان له دایک بووه. ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکه به‌شی میکانیک. له ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووه، له ساڵی 1980 تورکیا به جێده‌هێلێت و تاوه‌کو ساڵی 1992 له سوریا کاری ڕێکخستنی پارته‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات. له ساڵی 1992 دێته شاخ و وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی کاریگه‌ری گه‌ڕیلا ده‌رده‌که‌وێت. دوای ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆکی په‌که‌که بۆ ماوه‌ی ساڵێک ده‌بێته به‌رپرسی ئه‌م پارته له ئه‌ورووپا، دواتر جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه شاخه‌کانی کوردستان. دوای دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی گه‌ل له ساڵی 2000 و دواتریش دامه‌زراندنی که‌جه‌که کۆما جڤاکێن کوردستان له‌لایه‌ن په‌که‌که‌ه‌وه له ساڵی 2003 بوو به سه‌رۆکی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان و په‌که‌که.

که‌سایه‌تی
برچسبها: که‌سی دووه‌می په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان






تغییرات بنیادین مثبت و پیش‌رفت فکری
فراوانی کرده است، اشاره به عمق این تغییرات فکری،فلسفی و سازمانی در این
مقال ناممکن بود. این کتاب به زبان کُردی(سورانی) پاییز 1378(2008) منتشر
شد.





